فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٣هاولاتی خەڵکی پیرانشار
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی عوسمان دڵسۆز، عەبدوڕەحیم دڵسۆز(هەژار) خەڵکی گوندی زێوکە و ئاکام خزرزدازە خەڵکی گوندی کانی بوداغ سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە و بە بێ هیچ هۆکارێک و دوای گەڕان و پشکنینی مالەکەیان و زەوت کردنی کەلوپەلە شەخسیەکانیان دەستبەسەریان کردوون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم سێ کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.