دەستبەسەرکرانی ٣ خوێندکاری زانکۆ لە کرمانشا
یەکشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۱   |  30-10-2022
ڕۆژی شەممە ۷ی خەزەڵوەر، دوو خوێندکاری دانشکەدەی تەکنیکی کچانی کرمانشا بە ناوەکانی ئایدا مورادبیگی و کیمیا جەمشیدی و سەعید ئیران نژاد خوێندکاری علومی کامپیۆتر لە زانکۆی ڕازی کرمانشا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێندراون.
جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم ٣ خوێندکارە هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.