دەستبەسەرکرانی ٣ لاوی خەلکی سەرهۆیە
پێنجشەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۱   |  15-12-2022
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی سەرماوەز، عیرفان عەبدی و دوو برای دیکە بە ناوەکانی شێرکۆ جەمشیدی و عادڵ جەمشیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەرهۆیە سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتووە؛ شێرکۆ جەمشیدی و عیرفان عەبدی، پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراون، بە بارمتە ئازاد کراون، بەڵام چارەنووسی عادڵ جەمشیدی هەروا ناڕوونە.
شایانی باسە کە پێشتریش، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، ژمارەیەک هاووڵاتیی خەڵکی گوندەکانی شاری سنە و دەوروبەری لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون.