دەستبەسەرکرانی ٤ هاووڵاتی لە دیواندەرە
یەکشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۱   |  04-12-2022
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی سەرماوەز، ئومێد سلێمانی، هەڵسووراوی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری دیواندەرە، هێزەکانی ڕژیم لەکاتی ڕفاندنی ئومێد سلێمانی، کەڵکیان لە گازی فرمێسک ڕێژ وەرگرتووە و بەهۆی هەڵسوکەوتی توندوتیژانەی ئەو هێزانە، هاوژینی ناوبراو بریندار بووە.
هەروەها لە ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەز، سیروان کەرەمی، ڕاهێنەری وەرزشی وۆشۆ و ئومێد شێر محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری دیواندەرە ڕفێندران.
هەر لەم ڕاستایەدا، ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەز، ڕەفیق دیوارگەر، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
شایانی باسە کە تا ئێستا چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.