دەستبەسەرکرانی ٨ هاوولاتی خەلکی بانە
سێشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۱   |  12-07-2022
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، لانیکەم هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، ئەحمەد حوسێن پوور، محەممەد مەحموودزادە، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، هادی مەحموودی و مەهدی نەورۆزی، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێنراون.تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.