پێنج هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکران و چارەنووسیان نادیارە.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی بەفرانبار، زاهید سولەیمانی، خەڵکی دیواندەرە و مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە نزیک قوتابخانەی تایبەتی “وریا” لە گەڕەکی ئەندێشە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا. هەر لە هەمان ڕۆژدا، کاوە کەریمیان دوای دەستبەسەرکرانی لە شەقامی “ئازادگان”ی دیواندەرە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.هەروەها، ئەرسەلان دیوارگەر خەڵکی دیواندەرە، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی بەفرانبار دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەیەوە.لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانبار، سیروان مورادیان خەڵکی گوندی “بست” لە ڕێگای گوندی ناوبراو بۆ شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
پێشتریش، لە شەوی هەینی ٢ی بەفرانبار، مەیسەم مەلاوەیسە خەڵکی گوندی “زەکی بەیگ”” سەر بە دیواندەرە، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەست دانییە.