دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی تەورێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە
هەینی ۲۹-۰۲-۱۴۰۲   |  19-05-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵان، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی تەورێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “داود شیری، حەمزە وەلیزادە، روحۆڵڵا ئەحمەدی نژاد، جەواد ئەحمەدزادە و عەلیڕەزا سەبری” لە چالاکانی شاری تەورێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەمشارەوە دەستبەسەر و گوازتراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلی شەخسی ئەم پێنج هاوڵاتییە لەوانە، مۆبایل، کتێب، کامپیوتێر و دەست نووسەکانیان گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.