ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندان، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوی” ڕێبوار عەبدوڵڵاهی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕێبوار عەبدوڵڵایی لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵی خۆی و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی نووسینەوە ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
ڕێبوار عەبدوڵڵایی ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ هاوکاری کردن بە مەبەستی پێکهێنانی گرووپی کرێکاری بووە و ساڵی ٢٠١٤ دەستبەسەر و لەلایەن لقی یەکی دادگای کۆماری ئسیلامی لەشاری سنە سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.