دەستبەسەرکرانی چوار هاولاتی لە شنۆ
دوشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۱   |  27-06-2022
ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ،لانی کەم چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “ئیبراهیم عەزیزی”، “موحسین عەزیزی”، “بەهمەن مەحموودی ئازەر” و “یەعقووب مەحموودی ئازەر”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چوار هاووڵاتییە و بەبێ هیچ هۆکارێک وێڕای ئەوەی دەستبەسەریانیان کردووە، ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.