فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی چەند هاووڵاتی لە مەریوان
هەینی ۲۰-۰۸-۱۴۰۱   |  11-11-2022

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان دەستیان دایە گەڕان و پشکنینی ماڵ بە ماڵ و چەند هاووڵاتیان دەستبەسەر کرد کە بریتین لە : فەرید پوورسام، ڕێبوار کەریمی خەڵکی گوندی نەنە، فارووق ئەزکات خەڵکی گوندی کانی دینار و کارۆ وەتەنی خەڵکی مەریوان.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و بارودۆخی ئەم هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە. شیاوی باسە کە، پاش ڕێوڕەسمی سێیەمین ڕۆژی ئەسپەردەکردنی تەرمی نەسرین قادری، ئەو هێزەکانی گاردی تایبەت کە بۆ سەرکوتی هاوڵاتیان لەلایەن سپای پاسدارانەوە نێردرابوون، بەیارمەتی بەکرێگیراوان لەناو شاردا دەستیان دایە پشکنینی ماڵ بە ماڵ.