فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ڕۆژنامە نووسێکی خەلکی دیواندەرە
چوارشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۱   |  28-09-2022

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی خەرمانان،جەبار دەستباز، ڕۆژنامەنووسی کورد و خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە، لە چوار ڕێیانی سیروسی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە لێدان و بێڕێزیکردن ڕفێندراوە. سەرەڕای ئەوەی کە شەش ڕۆژ لە ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە تێپەڕ دەبێت، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
جەبار دەستباز خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە و یەکێک لە چالاکانی ناسراو، هەروەها ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام لەسەر پرسی کۆڵبەران، قوربانییانی مین، ژنان و توندوتیژیی بنەماڵەیی ڕاپۆرتی ئامادە و بڵاو کردووەتەوە، بەم هۆکارە زۆر جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوە و تەنانەت هەڕەشەشی لێ کراوە.