فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ژنێکی هەلسووراوی خەلکی بانە
شەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۱   |  15-10-2022

شەوی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەر ژنێکی هەڵسووراوی خەڵکی بانە، بە ناوی پەری خدری، لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵی بنەماڵەی ئەم ژنە هەلسووراوە بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کچەکەیان، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بێ ئەنجام ماوەتەوە.