دەستبەسەرکرانی کرێکارێک لە عەسەلوویە
پێنجشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۲   |  25-05-2023
رۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، سەجاد خوسرەوی کرێکاری خەڵکی ئیزە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتیە لەبەردەستدا نیە.شایانی باسە کە پێشتریش ٨کرێکاری هەڵسووراو لە مانگرتنە سەرتاسەریەکانی کەمپەینی ١٤٠٢ ی کرێکارانی پڕۆژەیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون.