فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی کورتماوەی هەڵسووڕاوێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە
هەینی ۲۵-۱۲-۱۴۰۲   |  15-03-2024

هەڵسووڕاوێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا و دوای ٨ کاتژمێر لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، فواد شەعبانی تەمەن ٣٦ ساڵ، هەڵسووڕاوی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای بانگکران بۆ ناوەندی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەرکرا.
شایانی باسە کە، ئەو هەڵسووڕاوە ژینگەپارێزییە دوای ٨ کاتژمێر دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد بووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هەڵسووڕاوە مەدەنیە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.