فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی گریتا تونبێرگ، هەڵسووڕاوی بەناوبانگی سویدی لە هۆلەند
یەکشەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۳   |  07-04-2024

هێزەکانی پۆلیس لە لاهە لەکاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کە بەشێک لە ڕێگایەکی ئەو شارەیان داخستبوو، دەیان کەسیان لەوانە گرێتا تونبێرگ هەلسووڕاوی گۆڕانی کەشوهەوای سویدی دەستبەسەرکرد.
گرێتا تونبێرگ لە کاتێکدا لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دیکەی دەستگیرکراودا لەناو پاسێکی پۆلیسدا بوو، هێمای سەرکەوتنی نیشاندا. ئەم کەسانە بەرامبەر بە یارمەتییەکانی هۆلەند و لێخۆشبوونی باج بۆ کۆمپانیاکانی پەیوەست بە پیشەسازییەکانی بەکارهێنانی سووتەمەنیە بەردینیەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو.
بزووتنەوەی ژینگەپارێزی “خەبەت لەدژی لەناوچوون” «Extinction Rebellion» پێش ئەم ناڕەزایەتییە ڕایگەیاندبوو کە دەیانەوێت یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی بەرەو لاهە دابخەن، بەڵام ئامادەبوونی قورسی هێزەکانی پۆلیس کە ئەفسەرانی سواری ئەسپیشیان تێدابوو، هەرلە سەرەتاوە رێگریان لە هاتنی ئەم هەڵسووراوانە گرت.