فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ھەڵسووراوێکی مەدەنی شاری سەقز
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022

زەمـانە زێویە چـالاکی مەدەنی خەڵکی سەقـز کە پێشتر لەلایەن دادگـای شۆڕشی ئەو شـارەوە سـزای ١٠ مـانـگ
دەسـتبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرابـوو، ڕۆژی سێشەمـمە ١٨ی گەلاوێژ، دوای بـانگکران بۆ دادگـای شـاری
سەقـز دەسـتبەسەر و بە مەبەسـتی تێپەڕانـدنی مـاوەی سـزاکەی ڕەوانەی بەنـدیخانەی نـاوەنـدیی ئەو شـارە کرا.
زەمـــانە زێویە دوای تـــانە دان لە بڕیاری دادگـــا ســـزاکەی بۆ ٢ مـــانـــگ و ١٥ ڕۆژ کەم کرایەوە کە مـــاوەی
دەسـتبەسەرکرانەکەی پێشووشی لەخۆ دەگـرێت و بەم پێیە دەبێت ٤٥ ڕۆژ لە بەنـدیخانەی نـاوەنـدی سەقـز مـاوەی
بەندکرانەکەی تێپەڕ بکات. ھەروەھا ٨ مانگ و ١٥ ڕۆژ لە سزای بەندکرانەکەی بووەتە ھەڵپەسێردراو.
نـاوبـراو مـانگی بـانەمەڕی ئەمـساڵ بە تۆمەتی ئەنـدامەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوسـتان لەلایەن
دادگای شاری سەقزەوە سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.