دەستبەسەرکرانی یەکێک لە ئەندامانی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد
پێنجشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۱   |  19-05-2022
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی مانگی گولان کاتژمێر ١٠ی شەو، ٩ کەس لە هیزە سەرکوتگەرەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم لە سەربانەوە هێرشیان کردەسەرمالی حەسەن سەعیدی ئەندامی ناسراوی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد و دوای گەڕان و پشکنینیکی زۆر وزەوتکردنی تەلەیفونەکەی، ناوبراویان لەگەل خۆیان برد وئیستا لە بەندی٢٠٩ی زیندانی ئەویندایە.