دەستبەسەرکرانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری بۆکان
دوشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۳   |  25-03-2024
یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی “قازڵیان”ی شاری بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە، سمکۆ نەسروڵڵاهی هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی گوندی قازڵیان سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە بووە و دوای دەستبەسەربوون بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی سمکۆ نەسروڵڵاهی کە باوکی دوو منداڵە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەو بوارەدا بێئاکام ماوەتەوە.