دەستبەسەرکرانی ۱۱۴ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
یەکشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۴   |  07-12-2025

لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢٥دا لانی کەم ۱۱۴ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤دا لانی کەم ۱۱۵ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانی کەم ۲۲ چالاکی ژن، ۲ منداڵ، ۵۱ هاووڵاتیی کورد، ۱۱ هاووڵاتیی بەهایی و ۱۰ هاووڵاتیی بەلووچ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون کە زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای سنە بە ۲۹ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی سنە بە ۲۹ حاڵەت، تاران ۲۲ حاڵەت، ئورمیە ۱۶ حاڵەت و سیستان و بەلووچستان ۱۰ حاڵەت تۆمار کراوە.