دەستبەسەرکران و بێخەبەری لە چارەنووسی میلان خاجەیی
پێنجشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۴   |  20-11-2025

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بەناوی “میلان خاجەیی” خەڵکی شیراز و خوێندکاری بواری “مێژوو” لە زانکۆی زاهێدان، دەستبەسەر و زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە، میلان خاجەیی پێشتر لە لایەن لقی دووی دادگای زاهێدان بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی تراکتی تەبلیغی لەدژی نیزام”، “نووسینی درووشم لە زانکۆ” و “بەڕێوەبردنی کاناڵێکی تلێگڕامی”، بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە لەدادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی بۆ پێنج مانگ کەم کرابوویەوە.