ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی سێهەمی گیان بەختکردنی نەسرین قادری خوێندکاری خەڵکی مەریوان و دانیشتووی شاری تاران، ئاکۆ قادری برای ناوبراو لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، پاش تەواوبوونی ڕێوڕەسمی سەر گڵکۆی نەسرین قادری، لە جەوێکی تەواو ئەمنییەتیدا هێرشیانکردە سەر ماڵی باوکی نەسرین قادری و پاش دەسبەسەرکردنی ئاکۆ قادری بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئاکۆ قادری لە سەر گڵکۆی خوشکی بەخوێندنەوەی نامەیەک، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە سوپاس و پێزانینی هەموو ئەو خەڵکەی کرد کە لەو ڕۆژە سەختانەدا پشتگیریان کردوون و ڕایگەیاند: کە سەبارەت بە مردنی خوشکەکەی لەلایەن پزیشکی داد و دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە هیچ وەڵامێکیان پێ نەداونەتەوە.
شایەنی باسە کە، ئاکۆ قادری دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە مەریوان ئازاد بوو.