فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و چارەنووسی نادیاری هاووڵاتیەکی خەلکی شنۆ
شەممە ۰۴-۰۱-۱۴۰۳   |  23-03-2024

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
سابیر ئیبراهیمی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سابیر ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی ئاڵکاوێ، بەبێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر کرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.