فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و ڕاگوێزرانی سرووش یووسف زادە بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد
یەکشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۴   |  26-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۳ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سرووش یووسف زادە خەڵکی مەهاباد دوای بانگکرانی لە لایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئەو شارە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواسترایەوە.
سرووش یووسف زادە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی» سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئەو هاووڵاتییە بەرەبەیانیی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە ماڵی بنەماڵەکەی لە مەهاباد دەستبەسەر و ۲۲ی پووشپەڕ، بەدانانی بارمتەی یەک ملیاردی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگاکەی ئازاد کرابوو.