دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە ئەشکەنجە کراون
چوارشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۱   |  06-04-2022
سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە بە ناوەکانی ”ئومێد شێخی”، ”سامان میرەکی” و ”ئارمان سەلیمی” لە زیندانی ئیتلاعاتی سوپای سنە بە سەختی ئەشکەنجە کراون بە جۆرێک کە سامان میرەکی سەری لە دوو شوێنەوە شکاوە. ئەم سێ هاووڵاتییە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی كودكی شاری سنە بانگ کرابوونە ئیتلاعاتی سوپا و دەستبەسەر کرابوون.