دەستبەسەرکردنی دوو لاوی کورد لە تاران
سێشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۲   |  19-09-2023
دوو هاووڵاتیی لاوی کورد لە شاری تاران بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەرمانان لاوێک بە ناوی مەیسەم ئەنساری هاوڕێ لەگەڵ لاوێکی دیکە کە ناوەکەی هێشتا نەزانراوە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون. بە وتەی شایەتحاڵێک، کۆمەڵێک لە هێزە سەرکوتگەرەکان لە پاساژی “شانزەلیزە”ی شاری تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو دوو لاوە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردوون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.