فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەریوان و پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۲   |  24-08-2023

ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ هاووڵاتییەک بە ناوی خالید دەشمیر و خەڵکی گوندی “گەزگەسەک”ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە. ڕۆژێک پێشتریش واتە دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی محەمەدحەسەن عەبدی و خەڵکی گوندی “دزڵی”ی سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان لە شەقامێکی شاری پیرانشار “خالید دەشمیر”یان دەستبەسەر کردووە و هەروەها “محەممەدحەسەن عەبدی”یش لە ماڵی خۆیاندا بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە. دوای دەستبەسەکردنیان محەممەد حەسەن عەبدی بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری سنە گواستراوەتەوە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی خالید دەشمیر هێشتا ناڕوونە.