فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی دوو هەڵسووڕاوی کرێکاری لە تاران
دوشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۱   |  10-10-2022

لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوو هەڵسووڕاوی کرێکاری بە ناوەکانی ئەسعەد میفتاحی و پەیمان سالم و بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریان کردوون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پیویستە بوترێ تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هەڵسووراوە کرێکارییە لەبەردەستدا نییە.