فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی زیندانیەکی پێشووی خەلکی بۆکان
یەکشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۱   |  26-06-2022

ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ، هێمن مام قادر بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ورمێ گوازرایەوە. هیزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بە بێ هیچ هۆکارێک، هێمن مام قادریان دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ دوای تێپەڕاندنی ٣ ساڵ لە سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەی بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوت و لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد بوو.