فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی لانیکەم ١٢ مامۆستای زمانی کوردی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا
چوارشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۱   |  22-02-2023

بە پێی ئامارەکان لە ٢ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو  تا ٢ی ڕەشەمەی ئەمساڵ ، لانیکەم ١٢ مامۆستای زمانی کوردی کە بە شێوەی خۆبەخشانە زمانی کوردییان فێری منداڵانی کوردستان دەکرد، لەلایەن ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەم ئامارە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا خەدر محەممەدی، خەڵکی شاری پیرانشار، موژگان کاووسی، خەلکی کەلاردەشت، ئومێد سولەیمانی، خەڵکی شاری دیواندەرە، ئازاد عەباسی و سروە ڕەحمانپوور، خەڵکی شاری دێولان و هەروەها ٧ مامۆستای دیکەی زمانی کوردی بە ناوەکانی ئیدریس مینبەری، کەیومەرس لەتیفی، عەلیڕەزا نوسرەتی، سروە پوورمحەممەدی، سۆما پوورمحەممەدی، واران محەممەدنژاد و سەیوان ئیبراهیمی کە هەموویان خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی نۆژین بوون، لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون.

هەر لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ مامۆستای دیکەی زمانی کوردی لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە، مەهاباد، بۆکان، بانە، نەغەدە و سەقز لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمی ئیسلامییەوە بانگ کراون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.