فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی لانی کەم سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە مەهاباد
دوشەممە ۱۰-۰۹-۱۴۰۴   |  01-12-2025


بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ۱٤۰٤، هێمن ئێوەر، پێشەوا ئارموون و سەعید فەتحی نژاد،خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان،هەروەها ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەش لە مەهاباد بە شێوەیەکی هاوکات دەستبەسەر کراون کەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە ناسنامەیان دیار نیە .
هێمن ئێوەر، پێشەوا ئارموون و سەعید فەتحی نژاد، دوای دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، بۆ گرتووخانەی ئەو دەزگا ئەمنییە لە مەهاباد گوازراونەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، زانیاریی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە سەپێنراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.