دەستبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی نەغەدە لە ورمێ
چوارشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۲   |  05-07-2023
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، فەرهاد ئیسماعیلی، خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ورمێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو لە شەقامێکی شاری ورمێ بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پال ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، لە بەردەستدا نییە.