دەستبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی پیرانشار
سێشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۲   |  04-07-2023
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پیرانشار لاوێکیان بە ناوی موحسین عەزیزی دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوەی خەڵکی گوندی “گەزگەسەک” بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.