فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکیی خەڵکی شاری بۆکان
چوارشەممە ۰۷-۱۰-۱۴۰۱   |  28-12-2022

محەممەد سەباحی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “حسێن‌ ئاوا”ی سەر بە شاری بۆکان، ڕۆژی دووشەممە، ۵ی بەفرانبار، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی شەش مانگ بەندکرانی سەپێندراو بەسەریدا، پاش ئەوەی کە بۆ دادگا بانگ کراوە، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لە شاری بۆکان کراوە.

محەممەد سەباحی، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. جێی ئاماژەیە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەدا دەستیان بەسەر کەلوپەل و کەرەستەی تاکەکەسیی ناوبراو وەک مۆبایل و کۆمپیوتەر و دەزگای پرینتێرەکەیدا گرتووە.