فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی تر لە مەلەکشایی
هەینی ۱۷-۰۱-۱۴۰۳   |  05-04-2024

دووەمین هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەلەکشایی لە پارێزگای ئیلام بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی تایبەتی نەورۆز لەو شارە، دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کامران بادبروت لە شاری مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام و دەستبەسەریان کردووە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی تایبەتی نەورۆز لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە پێشتریش، فەرەج ئەرسن و خەڵکی هەمان شار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.