فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە ئەهواز
چوارشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۲   |  24-05-2023

شەوی دووشەممە، ١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی ناسر ڕەزایی، خەڵکی شارۆچکەی “سەراوباغ”ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا بە کێبڵ بەردەوام و بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان داوە و بەم هۆیەشەوە بەسەختی بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناسر ڕەزایی پاش ئەوەی کە لە تێرمیناڵی ئەهواز دەستبەسەر کراوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێلۆران گواستراوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.