دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە بۆکان
هەینی ۲۳-۱۰-۱۴۰۱   |  13-01-2023
لەدرێژەی دەستبەسەر کردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە شارەکانی ئێران و کوردستان، هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی مانگی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیسماعیل شێخی دووست” خەڵکی شاری بوکان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. جێگەی ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لە ئارا دا نییە.