هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی “گردەبن” سەر بە شاری پیرانشار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگکرا و دواتر لەلایەن هێزەکانی ئەو ئیدارەیەوە دەستبەسەرکرا.
ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان ئومێد خزرنژاد، خەڵکی گوندی” گردەبن”سەر بە پیرانشار، بانگکرایە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و دواتر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە سەرەتاییترین مافەکانی خۆی وەکوو پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشکراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.