فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە لە گەچساران
چوارشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۱   |  18-05-2022

بە گوێرەی هەوالەکان،ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی گولان ژمارەیەک هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ناوچەی بازاڕی رۆژ لە گەچساران، دەستبەسەر کران. شایانی باسە کە كاتێك كەش و هەوای ناوچەكە زۆر ئەمنییەتی بوو و ناڕەزایەتیەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستیان پێكرد، نزیكەی ١٨ هاووڵاتی لەلایەن هیزە سەرکوتگەرانی رژیمەوە دەستگیر كران.
تا ئیستا ناسنامەی چوار لەو دەستبەسەرکراوانە بە ناوەکانی وەحید محەمەدی، عابد عەلیزادە، عارف سەبزیپوور و بێهنام مەردانی ئاشکرا بووە.