فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی هۆنەرمەندێک لە بۆکان
دوشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۳   |  25-03-2024

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٤ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی حەسەن کاکەیی، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی خەڵکی ئەو شارە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە و لێیان داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هونەرمەندە تەمەن ٦٤ ساڵە کاتژمێر ٨: ٠٠ی شەوی شەممە تاکوو بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لێکراوە و لێی دراوە، دواتر ئازاد بووە.
بەگوێرەی زانیاریی کەسێکی نزیکی بنەماڵەی کاکەیی، لێدان لە حەسەن کاکەیی ئەوەندە دڕندانە بووە کە شینبوونەوە و کوتراوی لەسەر دەموچاوی ئەو هونەرمەندەوە بەڕوونی دیار بووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم هونەرمەندە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شارەکانی بۆکان و سەقز بەشداری کردووە و چەند گۆرانی و سروودێکی شۆڕشگێڕانەی خوێندووە.