دەستبەسەرکردنی هەلسووڕاوێکی بواری میدیایی لە کرمانشا
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022
کۆتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ چالاکێکی بواری میدیا، بە ناوی ئەمین مورادی خەڵکی شاری کیەڵان سەر بە پارێزگای کرمانشا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ئەمین مورادی یەکێک لە چالاکانی بواری میدیا و ئەدمینی کەناڵێکی تێلێگرامی بووە کە سێ هەفتە پێش لە کاتی گەڕانەوە لە تارانەوە بۆ زێدەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای تێپەڕینی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکەی بواری میدیا و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانی خراونەتە پاڵ ئەمین مورادی نادیارە و ئەمەش دڵ نیگەرانی بنەماڵەکەی لێ کەوتووەتەوە.