فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی ٦ خوێندکاری زانکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە
یەکشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۱   |  02-10-2022

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میانەی ناڕەزایەتی سەرتاسەری شارەکانی تاران و مەهاباد ٦ خوێندکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
ناوی ئەم خوێندکارانە بریتین لە، “باوان لوتفی، خەڵکی شاری مەهاباد و خوێندکاری بەکالۆریۆس لە بواری شێوەکاری لە زانکۆی ورمێ، عەلی داعی ناسری، خوێندکاری ماجستێری خوێندنی لاوان لە دانشکەدەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی تاران، عەلی شوروزی، خوێندکاری ریازی لە زانکۆی تاران، مائیدە ئەمیر سیافی، خوێندکاری بەکالۆریۆس لە زانستی ئابووری لە زانکۆی تاران، سارا نادری، خوێندکاری ئابووری لە زانکۆی تاران و حەسەن محەممەد پەناه، خوێندکاری ماستەری یاسای تایبەت لە زانکۆی ئیوانکی گەرمسار.
جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.