فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ
دوشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۳   |  08-04-2024

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خاکەلێوە د. ئیرەج محەمەدزادە، ڕۆژنامەنووسی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای ئەوەیکە لەلایەن دادگای ئەو شارە بە بڕیاری داواکاری گشتی ڕژیم بانگ کراوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژنامەنووس، چالاکی ڕاگەیاندن، هەروەها بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (تیتر غەرب) و خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسییەکان لەیەکێک لە زانکۆکانی تاران، دوای دەستبەسەرکردنی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری کرماشان گواستراوەتەوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.