فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی تریفە ئەمانی لە مەریوان
چوارشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۲   |  06-09-2023

تریفە ئەمانی، خەڵکی شاری مەریوان و هاوژینی دلێر محەممەدی، دوای ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگی ئەو ناوەندە کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەرکردنی، هێشتا چارەنووسی نادیارە. دلێر محەممەدی و تریفە ئەمانی دایک و باوکی دوو منداڵن کە بەم دوایییانە لێیان جیا بوونەتەوە و ئێستاش منداڵەکانیان لە بارودۆخێکی دەروونیی نالەباردان. لەم دوایییانەشدا ماوەی دەستبەسەرکردنی دلێر محەممەدی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە مانگێکی تر درێژ کرایەوە. دلێر محەممەدی، خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاریی کارەبا و خەڵکی گوندی “باڵەک”ی سەر بە شاری مەریوان کە لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئالان ئەردەشیری، کە هەردووکیان دانیشتووی شاری مەریوانن، ڕۆژی ١١ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها تریفە ئەمانی، چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەرکردنی هاوژینەکەی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کراوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها بارودۆخی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.