فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی خاوەن پێداویستییەکی تایبەتی خەڵکی بانە
پێنجشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۲   |  04-05-2023

ڕەسووڵ عوبەیدی، هاووڵاتیی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خەڵکی شاری بانە کە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە، ١١ی گوڵان، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بانە دەستبەسەر کراوە. هاوکات هێزەکانی ئەو ناوەندە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئەحمەد غوڵامی لە گوندی “سویچی خواروو” و بەبێ هیچ هۆکارێک ناوبراویشیان دەستبەسەر کردووە.