فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو برای خەڵکی شاری میاندواو
چوارشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۲   |  13-09-2023

دوو برای خەڵکی شاری میاندواو، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برا بە ناوەکانی حەسەن و حسێن چاکۆچ، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “قەڵای هۆلاکۆ خان” (حسێن ئاباد) ی سەر بە شاری میاندواو لە پارێزگای ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەم دوو برایە بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستبەسەر کراون و سەرچاوەیەکیش لەم پەیوەندییەدا ڕاگەیاند: هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک ئەم دوو برایەیان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.