فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو مێرمنداڵی تەمەن ١۵ ساڵی خەڵکی قوروە
پێنجشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۲   |  21-09-2023

دوو مێرمنداڵی تەمەن ١۵ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لە ساڵیادی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە. ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١۵ ساڵ بە ناوەکانی تەها وەرمەقانی و مەتین قەنبەری لە شەقامێکی شاری قوروە و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە شێوەیەکی دڕندانە ئەم دوو مێرمنداڵەیان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو مێرمنداڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.