دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی لاوێکی خەڵکی نەغەدە
چوارشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۲   |  02-08-2023
مستەفا حوسێنپوور، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، ماوەی پازدە ڕۆژە دەستبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی چالاکی و ڕەخنەگرتنی لە ڕژیم لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. مستەفا حوسێنپوور ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرا و دوای حەفتەیەک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوستراوەتەوە و تا ئێستاش لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.