فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هەڵسووڕاوێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە
سێشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۲   |  11-07-2023

سەدیق ڕێحانی، خەڵکی “ئەوێهەنگ”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، حەوت ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە بێبەری کراوە. ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ، بنەماڵەی ڕێحانی بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان چوونە بەندیخانەی ناوەندیی سنە، بەڵام بەرپرسانی ئەم بەندیخانەیە ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕ سدیق بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستراوەتەوە. ئەم هەڵسووڕاوە کرێکاریە ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ لە شاری سنە و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، تا ئێستا لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئاگادار نەکراوەتەوە.