فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی سیاسیی پێشوو لە تاران
هەینی ۱۹-۰۸-۱۴۰۲   |  10-11-2023

پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و توێژەری کۆمەڵایەتی و بەندکراوی سیاسی پێشوو، سێ مانگ و پێنج ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
پەخشان عەزیزی، دەرچووی بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی ٩٧ ڕۆژە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، ناسراو بە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە.
پەخشان عەزیزی لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، لە مافی هەبوونی پارێزەر، چاوپێکەوتن و هەبوونی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەش بووە.
ئەم هاووڵاتیە ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژ، لە شەقامی خەڕازی شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراوە.
شایەنی باسە کە، پەخشان عەزیزی ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ۱۳۸۸، لە خۆپیشاندانی خوێندکارانی کوردی زانکۆی تاران دژی لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە کوردستان، دەستبەسەر کرا و دواتر، لە ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی هەمان ساڵدا، دوای ٤ مانگ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد ببوو.
پەخشان عەزیزی دواتر بەهۆی هەڕەشە و گوشاری بەردەوامی هێزە ئەمنییەکانەوە زێدی خۆی بەجێ دەهێڵیت و دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە لە سەر بارودۆخی ژنان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.