دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی ١٧ هاووڵاتی لە شاری پاوە
چوارشەممە ۰۹-۰۹-۱۴۰۱   |  30-11-2022
ڕەوتی سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیو و ناڕازیی شاری پاوە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە و لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی ئەو شارە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەلام شەمسەدینی، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری پاوە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لێکراوە، بەڵام لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ١٢ هاووڵاتی لەو ڕفێندراوانە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.